بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە زانکۆی کۆیە کرا و پاشان تەقەکەرەکە هەڵهات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، وەلی
مەحمود، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر ١٠ بەیانی ئەمڕۆ پاش ئەوەی پاسەوانانی زانکۆی کۆیە رێگرییان لە کەسێک کردووە بە ئۆتۆمبێلەوە بچێتە ناو زانکۆکەکەوە، کەسەکە تەقەی لە زانکۆکە کرد و هەڵهات ".
ناوبراو راشیگەیاند:"لەئێستادا بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەیری تۆماری کامێراکانی چاودێری دەکەن بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر هۆکاری روودانی رووداوەکە وەربگرن و ناسنامەی تەقەکەرەکە ئاشکرا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"رووداوەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە و تەقەکەرە تەنها دوو فیشەکی بە ئاسماندا تەقاندووە".