وەزارەتی ناوخۆ داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی هەولێر دەکات

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

لەبارەی رووداوەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:

کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە . داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە . وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا