"کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان هۆکارنییە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووان بە کۆرۆنا"

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە هەرێم تۆمارنەکراوە، هەر کاتێک گومانیان لە توشبوویەک هەبێت دوای ئەنجامدانی پشکنین ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیاری BMC سەبارەت بە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا رایگەیاند:" کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان هۆکارنەبووە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، راستە لە خوێندنگەکاندا حاڵەت هەبووە".

ئاشکراشیکرد:" هەتا ئێستا جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارنەکراوە، کەی حاڵەت هەبێت گومانمان لێی هەبێت پشکنینی بۆ دەکرێت و دواتر ئەنجامەکانی رادەگەیەنن".

سەبارەت بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سامان بەرزنجی رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنەکان لەسەرخەتن بۆ دانانی رێککاری نوێ، چونکە ئەوەی تێبینی دەکرێت هاتوچۆی زۆر لەنێوان شارەکاندا هەیە بە تایبەت شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا