ئەمڕۆ، بافڵ تاڵەبانی،هاوسەرۆکی یەکێتی چاویکەوت بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چەند کەسایەتییەکی دیکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بافڵ تاڵەبانی، لە میانەی کۆبوونەوە لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ژمارەیەک لە بازرگانانی شارەکە رایگەیاند:" ھەموو ھەوڵێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمی کوردستانە بە تایبەت سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان".
لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیشیکردەوە لە:" رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ بازرگانان و خاوەنکاران و ھەموو پشتگیرییەکی یەکێتیشی دووپاتکردەوە بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەی زیاتر لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری ژێرخانی ئابووری ھەرێم بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە".
روونیشیکردەوە:" ھەموو ھەوڵێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمی کوردستانە بە تایبەت سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان؛ بۆ ئەوەش بڕیارمانداوە ھەموو ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی لەمپەرن لەبەردەم ئەم رەوتەدا لاببرێن و ھاوکار و پشتیوانبین بۆ رەخساندنی جموجوڵی زیاتری بازرگانی و کاری بەڵێندەرایەتی و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتری ھەلی کار بۆ گەنجان.
هاوسەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند:" چەند رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر و لە داھاتوویەکی نزیکدا کاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئەم ناوچەیە لە ھەموو رووەکانەوە".