لە کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ حەوت قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بازنەیی کەرکوک دوو کەس گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، ئوسامە خالد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی کەرکوک بە BMC راگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بازنەیی کەرکوک و نزیکی ناوچەی پیشەسازی نوێ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون".
ناوبراو راشیگەیاند:"رووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بووە و راستەوخۆ بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا