پەرلەمانتارێکی پارتی کۆچی دوایی کرد

کوردستان 17/02/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ ئارام باڵەتەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات، میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:" ئارام باڵەتەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و  وتەبێژی فراکسیۆنەکەی کۆچی دوایی کرد.

ئارام باڵەتەیی کۆتایی ساڵی رابردوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو بەو هۆیەشەوە لەو کاتەوە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددابوو و تا بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

دوو هەفتە لەمەوبەر ناجی باڵەتەیی باوکی ئەو پەرلەمانتارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا