لە دووەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی
ئیسلامیدا ناوی حزبەکە بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان گۆڕدرا.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، فاروق عەلی ئەندامی
سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاندووە:" لە کاتژمێر ١٠ی رۆژی
دووەمی کۆنگرەکەوە گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ناوی حزبەکە کراوە و بەپێی رای زۆرینەی
ئەندامەکان ناوەکەیەن بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان گۆڕیوە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:' یەکێک
لەهۆکارەکانی گۆڕینی ناوی حزبەکەیان بۆ دروستبوونی چەندین رێکخراوی دیکەی هەڵگری
بیری توندوتیژی لە ژێر ناوی ئیسلامدا دەگەڕێتەوە".