لەدوای کۆتایهاتنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی
دادگەری کوردستان و گۆڕینی هەریەکە لە ناوەکانی حزب و کەسی یەکەمی حزب لە کۆنگرەکەدا بەلاغی کۆتایی
کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، لە بەلاغی کۆمەڵی
دادگەری کوردستاندا ئەوە راگەیەندراوە:" سەرەرای دواکەوتنی ساڵێک بەسەر
کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تواندرا بە سەرکەوتوویانە
کۆنگرەببەسترێت و تێیدا سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکە هەڵببژێردرێت".
دەقی بەلاغی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی
دادگەری کوردستان...
بسم الله الرحمن الرحیم
(و أمرهم شوری بینهم)
جه‌ماوه‌ری كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له ڕۆژانی 18-19ـی شوباتی 2021 به‌رامبه‌ر 6-7ره‌جه‌بی 1442ك، كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له شاری سلیمانی به ئاماده‌بوونی 892 ئه‌ندام ئه‌نجامدا كه به‌شێكی به‌رچاوی له خوشكان و گه‌نجان بوون.
هه‌رچه‌نده كۆنگره‌ی چواره‌م به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی ساڵێك له واده‌كه‌ی خۆی دواكه‌وت به‌ڵام سوپاس بۆ خودا تواندرا له هه‌لومه‌رجێكی ناسك و دژوار كه وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ببه‌سترێت.
كۆنگره له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی باری سه‌ختی بژێوی و ته‌نگژه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه به ده‌ستی نادادپه‌روه‌ری و قۆرخكاری و هه‌ژموونی حزب به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكان ده‌ناڵێنێت.
كۆنگره‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕێوه كه بریتیی بوون له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامان و پاشان به‌ستنی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كان، كه تێیدا وێڕای هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیش كراوه سه‌باره‌ت به په‌یره‌وی نێوخۆ، وه له دووا قۆناغیشدا كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌ستی به كاره‌كانی كرد بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌كانی تر، وه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕاجیاوازییان هه‌ڵده‌گرت له‌ناو په‌یڕه‌وی نێوخۆ‌و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی و داڕشتنی سیاسه‌تی تازه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.
كۆنگره‌ی چواره‌م له رۆژی یه‌كه‌می كاره‌كانیدا كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لیژنه‌یه‌كی یاسایی له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا وتاری سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك سه‌رۆكی كۆنگره پێشكه‌ش كرا، كه وێرای هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری نێوان كۆنگره‌ی سێیه‌م و چواره‌م؛ سوپاسی سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی كرد‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵ جێی هیواو ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان بووه، له وتاره‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كار‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، كه بریتین له پابه‌ندیی به شه‌ریعه‌ت و مانه‌وه له سه‌نگه‌ری سته‌ملێكراوان و كاری ئۆپۆزسیۆنیی به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی، كه ڕه‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها جه‌ختكرنه‌وه له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی به‌ها ڕه‌وشتیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاكسازیی و دادپه‌روه‌ریی.
ته‌وه‌رێكی تری كاره‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره، هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یه‌كه‌می حزب بوو؛ كه تیایدا ئه‌ندامانی كۆنگره به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیریان هه‌ڵبژارده‌وه به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ و هیچ كه‌سێكی تر خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كرد.
پاشان كۆنگره دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی؛ ده‌ستی كرد به پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن به سه‌رپه‌رشتی نوینه‌ری یاسایی پارێزگای سلێمانی كه (68) كاندید خۆیان پاڵاوت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی (22) پۆستی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌و پرۆسه‌یه (6) كاتژمێری خایاند و تا كاتێكی دره‌نگی شه‌و به‌رده‌وام بوو، پاشان ده‌ستكرا به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و تا پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی (19/2/2021) به‌رده‌وام بوو .
له‌م كۆنگره‌یه‌دا ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی (كۆتا) ـی خوشكان له سه‌ركردایه‌تی له (15%) زیادكرا بۆ (20%)، كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كۆمه‌ڵ گرنگی تایبه‌ت به خوشكان ده‌دات و كارده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگا.
له ڕۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، ئه‌ندامان به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه ئاماده‌ی ناو هۆڵی كۆنگره بوون، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووه‌می كۆنگره، لیژنه‌ی یاسایی پارێزگای سلێمانی، ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی ڕاگه‌یاند، كه بریتی بوون له (4) ئافره‌ت و (18) پیاو.
هه‌ر له ڕۆژی دووه‌م بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕاجیاییه‌كانی تایبه‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆ، زۆرترین گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ناوی (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان) له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامان له‌نێوان گۆڕینی ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌ك خۆی گفتوگۆیان كرد، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا به گۆڕینی ناوی (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان) بۆ (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان) كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵ چۆن توانی گۆڕانكاری ناوخۆیی ئه‌نجام بدات بۆ كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕوی كۆمه‌ڵگادا، به هه‌مان شێوه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هێزێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له واقعی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له میانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا كاری سیاسی و ستراتیجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه په‌ره پێده‌دات:
1.خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی سیستمێكی حوكمڕانی شه‌فاف و دادگه‌رانه‌یه كه هاوڵاتیبوون پێوه‌ری ئه‌رك و مافه‌كانی بێت.
2.ئازادی به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه‌و دیاری خودایه بۆ مرۆڤ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی لێده‌كه‌ین و دژی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كان. .
3.كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه له ئاماده‌یی به‌رده‌وامیی بۆ برایه‌تی و یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ هاوئامانجه‌كانمان له هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی كه خزمه‌ت به كاری ئیسلامیی ده‌كه‌ن.
4.پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی پێكهاته‌كانی كوردستان بنه‌مایه‌كی كاری كۆمه‌ڵه‌و ئه‌و نیشتمانه به هی هه‌مووان ده‌زانین و هه‌موان مافی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌و ئازادیان تێدا هه‌یه.
5.كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، له به‌غدا به مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانین، وه مامه‌ڵه‌كردنی دادگه‌رانه‌ی لایه‌نه حوكمڕانه‌كان له ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر زامنی ئه‌و كاره هاوبه‌شه‌مان ده‌بێت.
6.كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیه‌وه، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له داكۆكی كردن له ماف و داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگێكی بوێر ده‌بێت به ڕووی سته‌م و بێدادی و گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری.
7.سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به گوڕ‌و تینه‌وه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات و ئاماده‌یی هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه له‌به‌ره‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدان له‌پێناو گه‌یاندنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوێنه‌ران بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
19/شوبات/2021 - 7/ڕه‌جه‌بی/ 1442