سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، گۆڕانکاری لە سیاسەتی بەرگری و دەرەوەی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت

جیهان 20/02/2021

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە مانگی داهاتوودا گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی بەرگری و دەرەوەی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت، ئاشکراشیدەکات، لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ بودجەی بەرگریی بەریتانیا ٢٤ ملیار پاوەند زیاد دەکرێت.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند:"لە مانگی داهاتووودا گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە دەکەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە سەرکەوتوویی بەریتانیا لەسەر ئاستی جیهان پەیوەستە بە سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتەوە، چونکە دەکرێت وڵاتە نەیارەکانیان، لە نێویشیاندا رووسیا هەوڵبدەن زیان بە خەڵکەکەیان بگەیەنن".

ئاشکراشیکرد:" لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ بودجەی بەرگریی بەریتانیا ٢٤ ملیار پاوەند زیاد دەکرێت".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا