لەئەنجامی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی وان لە
باکوری کوردستان، بەلەمێک پاش چەند ساڵێک لە نوقمبوونی دەرکەوتەوە.
مستەفا ئاککوش، مامۆستای زانکۆی یوزونجو یڵ-ی
وان، بە ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی راگەیاند:"بەهۆی گۆڕانکاری لە
کەشوهەواوە ئاستی ئاوی دەریاچەی وان دابەزیووەو و چەندین شتی ژێر ئاوەکە دەرکەوتوون،
یەکێک لەوانەش بەلەمێکی نوقمبووە".
هاوکات، یوکسەل زۆرلو، بەڕێوەبەری پەروەردەی
شارۆچکەی مورادیەی سەر بە پارێزگای وان بە مەبەستی بینینی ئەو دیمەنە سەردانی
ناوچەکەی کرد و لەوبارەیەوە وتی:"کاتێک دووبارە ئاستی ئاوەکە بەرزدەبێتەوە
هەلی ئەوەمان نابێت ئەم بەلەمە ببینین، پێشتر تەنها ئەو کەسانەی دەچوونە ژێر
دەریاچەکەوە دەیانتوانی ئەم بەلەمە ببینن، بەڵام ئێستا هەموو هاوڵاتیان دەتوانن
بیبینن".