پێنج حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمارکرا

کوردستان 21/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنای راگەیاند کە سەرجەمیان خەڵکی هەولێرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢١، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە BMC راگەیاند:" ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانە هاتووەتەوە کە گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لێدەکرا و دەرکەوت کە پێنج کەسیان توشی ڤایرۆسەکە بوونە و گومانی توشبوونی کەسانی دیکەش بەو جۆرە کۆرۆنایە دەکرێت".

ناوبراو راشیگەیاند:"توشبووان لە تەمەنە جیاوازەکاندان و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێریدان و باری تەندروستیان جێگیرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری هەولێرن".

ئاماژەی بەوەشکرد:"لەئێستادا پێویستە زیاتر رێککارە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات".

ئەوەشیخستەڕوو:"لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمیشی تێدایە و تاوکو کۆتایی ئەمساڵ ٢٠٪ دانیشتوانی عێراق بەو ڤاکسینی دەکوترێن"

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا