لە هەولێر هاککەرێکی فەیسبوک دەستگیرکرا

کوردستان 22/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی هاککردنی ٤٢ هەژماری فەیسبوک راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:"بە تۆمەتی هاککردنی ٤٢ ئەکاونتی فەیسبوک، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵان بە ناوی (ح، ف ،ف) دەستگیرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٢ی مۆبایل لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار- رۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیدا بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا