ئەو تەرمەی بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC کە لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەستیکەوتووە:" ئەو هاوڵاتییەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکردووە.
BMC زانیوەیەتی:" کۆچکردووەکە بێلانە بووە و لەنزیک نەخۆشخانەکە شەوانە ماوەتەوە".