وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی مووچەوە داوایەک لە ئەمریکا دەکات

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم داوای لە فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم کردووە مووچە و مافە داراییەکانی ئەمریکا سەرجەم هێزی پێشمەرگە بگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە بارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماند باڵاکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" داوامانکردووە مووچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی".
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە جەنەڕال ڤۆڕهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبەشی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ڵینیدا به‌زوویی كار به‌و داوایه‌ بكه‌ن و دوای خوێندنەوەی خۆیان، چارەسەر و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بگەیەننەوە.
هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەکە ئەو فەرماندەیەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە:" له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌ن و به ‌جددی كار بۆ باشكردنی سەرجەم هێزەکان ده‌كه‌ن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا