ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت و لە بەشێکیدا دواپێشهاتەکانی پرۆژەی بودجەکانی فیدڕاڵ و هەرێم تاووتوێ بکرێت.

دەزگای میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی سازدەکات".
ئاشکراشیکردووە:"کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت خستنه‌رووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021، هاوکات لە بەشێکی دیکەیدا هەریەکە، پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی)، پێشنووسی پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن، پێشنووسی پڕۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا