مووچەی ئەم توێژە دوا دەکەوێت

ئابوری 24/02/2021

Alternate Text

بانکی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدان ئاگادار دەکەنەوە کە مووچەکانیان دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، بانکی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند:" سەرباری ئەوەی بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە ٢٥ی شوبات مووچەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدانی کەرکوک دابەشبکرێت، بەڵام مووچەکانیان دوا دەکەوێت و لەبری ئەوە لە رۆژی دواتردا واتە هەینی ٢٦ی مانگ دابەشدەکرێت.

بانکی چەرمو هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو کەسانەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی هێشتا بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان لیستی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی نەناردوە بۆیان، هەر بۆیە دابەشکردنی دوا دەکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا