هەوڵ بۆ بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەرێم دەدرێت

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی لە پلانێکیدا دەیەوێت رێگەی پاسکیل و پیادە بۆ زۆرێک لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل درووستبکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، کوردۆ عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی بە BMC راگەیاند:" وەزارەتی شارەوانی بۆ کەمکردنەوەی بە کارهێنانی ئۆتۆمبێل و زیان نەگەیاندنی زیاتر بە ژینگە لە پلانێکیدا دەیەوێت رێگەی پیادە و پاسکیل بۆ زۆرێک لە شەقامەکانی هەرێم درووستبکات".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" وەزارەتی شارەوانی لە ئێستادا سێ جۆر ماستەور پلان بەکاردەهێنێت و بۆ تازەکردنەوەی ماستەر پلانەکانیشی پشت بە کەسانی سارەزا لە ناوخۆی هەرێم دەبەستێت"

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا