کەی رەشەبا کۆتایی دێت؟

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ رەشەباکە خێراییەکەی کەم دەبێتەوە.

ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دەرئەنجامی جیاوازی پەستان، لە دوێنێوە خێرایی با چالاک بووە، رووەو باکوری خۆرهەڵات".

باسیلەوەشکرد:" گەرچی بەردەوام با لەناوچەکە هەیە، بەڵام پێشبینی دەکەین، بۆ سبەی خێرایی با کەم ببێتەوە و وەک ئەمڕۆ چالاک نەبێت".

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بە پێی ئەو پێشبینییانە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا