"پارتی رێگری لە گردبوونەوەی هاوڵاتییان دەکات"

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

لە گردبوونەوەیەکدا لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی وەک نارەزایەتی دژی زیندانیکراوانی بادینان هەریەکە لە ئەبوبەکر هەڵەدنی و ئاسۆ مامەند رایانگەیاند، بەبێ ویستی خۆی پارتی ریگری لە هەموو گردبوونەوەیەک دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، لەمیانەی گردبوونەوەیەکدا بەرامبەر بە زیندانیکراوانی بادینان ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ BMC رایگەیاند:" زۆنی زەرد رێگە بە هیچ گردبوونەوەیەک نادات مەگەر بەویستی خۆی بێت".
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند:" لەگەڵ دەستپێکی کابینەی ئەمجارەی حکومەتەوە پارتی رێکارەکانی بۆ رێگری لە گردبوونەوە توندتر کردووەتەوە".
هاوکات، ئاسۆ مامەند، رۆژنامەنوس لە لێدوانێکیدا بۆ BMC  باسیلەوەکرد:" بە رێگریکردن لە گردبوونەوە هەولێر بووەتە کۆریای باکور و  بەم هەڵوێستانەمان دەمانەوێت فشار لەسەر هەریەکە لە یەکێتیی و گۆڕانیش دروستبکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا