ڤێیەنا کەمال، چالاکوانی بواری ژنان، رەتیدەکاتەوە بووبێتە هاوسەری دووەمی بەرپرسێکی هەرێم.
ڤێیەنا کەمال، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە روونکردنەوەیەکدا نووسیویەتی:"ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی، بیروباوەڕی من لەگەڵ ئەوە نییە، هاوسەرگیری یان پەیوەندیم لەگەڵ پیاوێکی هاوسەردار هەبێت".
باسیلەوەشکردووە:" کاتێک بەدوای بچوکترین هەڵەتەوەن و هیچیان دەستناکەوێت، دێن بە مێشکی بچوکیان خەیاڵات دروست دەکەن".
ئەمەش دوای ئەوە هات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە ئەو چالاکوانە بووبێتە هاوسەری دووەمی بەرپرسێکی دیاری هەرێم.