نەخۆشخانەی
سوتاوی شاری سلێمانی رۆژانە نزیکەی ٦٠ نەخۆش سەردانی دەکەن و چەندین چیرۆکی خەمئامێز لەخۆدەگرێت.
لە راپۆرتێکی BMC دا چیرۆکی ئافرەتێکی سوتاو نیشاندەدرێت:" کە ٥٠٪ی جەستەی سوتاوە و بەوتەی خۆی کاتێک نەوتی کردووەتە سۆپاوە جلەکانی نەوتی گرتووە و لەکاتی خواردن درووستکردندا ئاگریی گرتووە".
هاوکات، ئازاد ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی
سوتاوی سلێمانی رایگەیاند:" نەخۆشخانەکەیان تاکە نەخۆشخانەیە لە سنوورەکە،
لەدەروەی هەرێم و عێراقیش نەخۆش سەردانی سەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
باسلەوەشکراوە:" رۆژانە نزیکەی ٦٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و نەخۆش
هەیە ماوەی چوار مانگ بۆ چارەسەر تییدا دەمێنێتەوە".