مەسرور بارزانی: بۆمان دەرکەوتووە چ لایەنێک لە پشتی هێرشەکانی سەر هەولێر بوون

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

مەسرور بارزانی رایگەیاند، له‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌نجامدانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر‌ بووه.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی "فرانس ٢٤" رایگەیاند:" لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشەکەی شەوی ١٥ی ئەم مانگەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هەنگاوی باشی ناوە و له‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چ لایه‌نێك له‌ پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ بووه".

ناوبراوە راشیگەیاند:" رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌یان له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچەکە ئه‌نجامداوه"‌.

ئاماژەی بەوەشکرد:"داعش سوودی له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ وه‌رگرتووە كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم درووست بووه‌ و توانیویه‌تی‌ چه‌كداری زیاتر بباته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌".

هاوکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" په‌كه‌كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ نێو خاکی هەرێم‌ و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا