بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیان ئاشکرایکرد، بەهۆی بێزارکردنی خەڵک و ئەنجامدانی سەرکێشی لەبەردەم
خوێندگەکان، دەستبەسەر ١٠ ماتۆڕسکیل گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی
شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە:" پاش سکاڵای
هاوڵاتیان لەبارەی بێزارکردنی خەڵک لە کۆڵان و گەڕەکەکانی قەزاکە لە لایەن چەند
ماتۆڕسوارێک، ١٠ ماتۆڕسکیل لەلایەن مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار دەستیان بەسەردا گیرا".
ئاماژە
بەوەشکراوە:"هەندێکیان لەبەردەم خوێندنگەکان نمایشی سەرکێشییان ئەنجامداوە و ببوونە هۆی بێزارکردنی خوێندکاران".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"
بەشێکی ماتۆڕسکیلەکان رێککاری یاساییان نییە و بەشێکیش لە ماتۆڕسوارەکان مۆڵەتی
لێخوڕینی ماتۆڕسکیلیان نییە".