جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، کێشەکەی
نێوان خۆی و قادری حاجی عەلی پەیوەندی بە جیاوازی بیروڕای سیاسیەوە هەبووە و وەک
ئەوەنەبوو کە لەمیدیاکانەوە باسکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئادار، شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە:" بۆ ئەو گرژییانەی لەنێوان من و
قادری حاجی عەلیدا دروستبوو داوای لیبوردن لە بنەماڵەکەی دەکەم چونکە زۆر جار وا ڕوودەدات کە ناتەوێ ڕووبدات بێگومان ئەوەش
قابیلی قسە لەسەرکردن و ڕۆحی لێبووردەیی هەیە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" ئەو گرژییەی کە لە کۆتاییەکان دروست بوو، زیاتر لەسەر ئاستی
بیروڕای جیاوازی حزبی بون نەوەک ئەوەی کە لەمیدیاکان و لێرەو لەوێ باس دەکران و
زیاتر تێکەڵ بە کێشەی کەسایەتی دەکرا بێگومان ئەوەش دەستێکی تێکدەرانەی لە دواوە بوو".