واشنتۆن بەڵێن دەدات چیتر رژێمی وڵاتان بە زەبری هێز نەڕووخێنن

جیهان 03/03/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنیدا لەمڕۆوە واشنتۆن هێز بۆ رووخاندنی وڵاتانی دیکە بەکارنەهێنێت و دەڵێت "دەستێوەردانەکانی پێشووی ئەمریکا ناوبانگی دیموکراسییەتی وڵاتەکەی شێواندووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢١، ئەنتۆنی بلێنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" ئیدارەی بایدن دەیەوێت ئەو رێڕەوانە بگۆڕێت کە لەلایەن ئیدارەکانی پێشوودا بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتانی دیکە پەیڕەو دەکرا و لەمڕۆوە لە بری دەستێوەردانی سەربازی، گفتوگۆی دبلۆماسی پەیڕەو دەکەن".

ناوبراو راشیگەیاند:" دەستێوەردانەکانی پێشووی ئەمریکا ناوبانگی دیموکراسی وڵاتەکەی شێواندووە و بووەتە هۆی لەدەستدانی متمانەی گەلی ئەمریکا".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە بە جۆرێکی جیاواز کار دەکەین و لە رێگەی دەستێوەردانی سەربازی و هەوڵی لەناوبردنی دەسەڵاتە ستەمکارەکان بە زەبری هێز هانی دیموکراسی نادەین، پێشتر ئەو ئەزموونەمان تاقیکردەوە و سەرباری نیازپاکیمان، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا