نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە گوێرەی رۆژنامە ئابورییەکانی جیهان لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزیدایە و
ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت فرشراوە و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی " رۆژهەڵاتی تکساس"یش بە ٦٦ دۆلار و نۆ سەنت
مامەڵەی پێوەکراوە".
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێدایە زیاتر لە ساڵێکە نرخەکەی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەککەوتنی
کاری کارگە گەورەکانی جیهان و بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێل بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە،
خواست لەسەر نەوت و سوتەمەنییەکان بە گشتی کەمبووەوە.