لە بەدواداچونێکی BMC-یدا فرۆشتنی چەکی
بێمۆڵەت بەشێوەیەکی ئاسان و بڵاوبوونەوەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاشکرادەکات.
لە بەرنامەی بەدواداچونی BMCدا ئەوە ئاشکراکرا:" لە هەرێم بەشێوەیەکی بەربڵاو بازرگانی
بە چەکی بێمۆڵەتەوە دەکرێت، بەشێوەیەک کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵیش دەتوانن بە
نرخێکی هەرزان بەدەستی بهێنن".
هاوکات، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی
سلێمانی بە BMC راگەیاند:" پۆلیس بەبێ هەبوونی سکاڵا ناتوانێت لێپێچینەوە
لەگەڵ ئەو کەسانە بکات و دەستگیریان بکات".