لەگەڵ بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ راگەیاندنی پشووی ١١ی ئازار، بڕیارەکە خوێندکاران ناگرێتەوە.
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم:" رۆژی پێنجشەممە، ١١ی ئازار، بەبۆنەی یادی رێککەوتننامەی ١١ی ئازار، پشووی فەرمییە"، بەڵام بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بۆ کەمکردنەوەی پشووەکانی خوێندکاران بڕیارەکە ئەو توێژە ناگرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لەم مانگەدا تەنها پشووی یەکەمین رۆژی نەورۆز خوێندکاران پشوویان پێدەدرێت.