سەرۆکی یەکێتتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، تەنها لە پشووی نەورۆزدا سێ مامۆستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان کراوە.
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند:" تەنیا لە پشووی نەورۆزدا سێ مامۆستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
باسیلەوەشکرد:"دۆخی کۆرۆنا مەترسیدارە، هەربۆیە تا ئێستا تەنها بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن پۆلی ١٢ دراوە، پێشنیازکراوە دەرگای قوتابخانەکان نەکرێتەوە و رەنگە پشووەکانی خوێندن درێژبکرێنەوە.