کۆریای باکور دوو موشەکی بالیستی لە دەریای
یاباندا وەک بەرەنگاربوونەوەیەک بۆ دەسەڵاتەکەی جۆ بایدن تاقیکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازار، پێگەی " BBC "ی عەرەبی رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ کۆریای باکور دوو موشەکی بالیستی لە
دەریای یاباندا وەک بەرەنگاربوونەوەیەک بۆ دەسەڵاتەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا
تاقیکردووەتەوە و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" هەریەکە لە
وڵاتەکانی یابان و کۆریای باشور تاقیکردنەوەکەی کۆریای باکوریان لە ناوچەکە
ئیدانەکردووە و جۆ بایدنیش تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەبارەیەوە
نەنواندووە".