دوو لیژنە لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لەبارەی کەیسی ئەو مامۆستایەی کە دەیوت بە قۆپی دەرچووم پێکهێندراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە هەریەکە لە زانکۆی سلێمانی زانکۆی پۆلەتەکنیک دوو لیژنە پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئاشنا فەلاح ئەو مامۆستایەی کە وەک خۆی دەڵێت بە قۆپی قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە".
ئەوەشی راگەیاند:" لەسەر داوای وەزیری خوێندنی باڵا لیژنەکان پێکهێندراون و لەدوای پشووی نەورۆز ئەنجامی لیژنەکان دەردەچیێت و بڕیاری لەسەردەدرێت".
هاوکات، ئاشنا فەلاح پێشتر فەرمانبەری زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بووە و لە ئێستاشدا فەرمانبەری زانکۆی سلێمانییە و لە یەکێک لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیەکاندا رایگەیان کە بەقۆپی قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە".