بەعس هەر بەعسە، بۆچی ئەمریکا بەعسی سوریای نەڕوخاند؟

ڕاپۆرت 27/03/2021

Alternate Text

ستران عەبدوڵڵا لە بەرنامەی وایدەبینمی BMC دا باس لە هۆکارەکانی نەروخاندنی بەعسی سوریا لەلایەن ئەمریاکا و قبوڵ نەبوونی ئەو حزبە لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانەوە دەکات.

ستران عەبدوڵڵا لە بەرنامەی وایدەبینمی BMCدا باسلەوەدەکات:" کاتێک ساڵی ٢٠٠٣ هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا حزبی بەعسی عێراقییان روخاند ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کەچەندین ساڵبوو بەدەست حزبی بەعسەوە رەزالەتیانبوو روخاندنی ئەو حزبەیان پێخۆش نەبوو بە حزبی بەعسی سوریاشەوە کە ناکۆکی بەردەوامی لەگەڵدا هەبوو".
ئاماژە بەوەشدەکات:" حزبی بەعس هەر حزبی بەعسە و راست و چەپی نییە وەک پێشمەرگەیەکی دێرین دەگێڕێتەوە بەعس وەک " کڵاشی هەورامی وایە" جیاوازییەکەی تەنها ئەوەیە وڵاتە عەرەبییەکان بەهۆکاری مەزهەبی حزبی بەعسی سوریایان قبوڵ نییە و حزبی بەعسی عێراقیان قبوڵ بوو".
ئەوەش دەڵێت:" لە ٢٠١١ کاتێک بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد هەموو وڵاتە عەرەبییەکان لەگەڵ ئەوەبوون کە حزبی بەعسی سوریا بڕوخێت لە کاتێکدا پێشتر لەگەڵ رووخانی حزبی بەعسی عێراق نەبوون، ئەمەش لەبەر هۆکاری مەزهەبی بوو چونکە حزبی بەعسی عێراق حزبێکی سوننی بوو، بەڵام حزبی بەعسی سوریا حزبێکی عەلەوییە بۆیە قبوڵیان نییە".
ستران عەبدوڵڵا لە کتێبی " هدية الاجنبي"ی نووسەر فواد عەجمی وە دەگێڕێتەوە:" روخاندنی حزبی بەعسی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە خەڵاتێی گەورەبوو پێشکەش بە وڵاتانی عەرەبی کرد، بەڵام نەیانتوانی ئەزموونی لێوەربگرن و قەدری بزانن بۆیە ساڵی ٢٠١١ ئەمریکا رازی نەبوو جارێکی دیکە خەڵاتێکی بێبەرامبەر پێشکەشی وڵاتانی عەرەبی بکات بە روخاندنی حزبی بەعسی سوریا".
لە درێژەی بەرنامەکەدا ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت:" فوئاد عەجمی کە نوسەرێکی ئەمریکی بەڕەگەز لوبنانییە، کتێبێکی دیکەی بەناوی " تمرد السوري " نوسیوە و تێیدا باس لە حزبی بەعسی سوریا دەکات، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوە کتێبی دووەمی کە باس لە بەعسی سوریا دەکات وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی، بەڵام ئەو کتیبەی کە باس لە حزبی بەعسی عێراق دەکات هیچ دەزگایەکی چاپی عەرەبی ئامادەنەبووە وەریبگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا