وەزارەتی کارەبای هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لە
کاروچالاکییەکانی وەزارەتەکەی و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای بە هاوڵتییان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە
بڵاوکراوەیەکدا باسیلەوەکردووە:" لە رێگەی حەوت هەزار فەرمانبەری ئێشکگرەوە
لە رۆژانی نەورۆزدا زیاتر لە ١٩ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان
دراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" هەموو کارەکانی وەزارەتەکەیان
بەپێی ئەو پلانەبووە کە لە پێشوودا دایانناوە و لەو رۆژانەدا سێ هەزار و ٤٠٠
مێگاوەت کارەبا بەرهەمهێندراوە".