٣٢١ کەشتی لە چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندی سویسدان

جیهان 27/03/2021

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری نۆکەندی سویس رایگەیاند، لەو ساتەوەی کەشتییەک رێڕەوی نۆکەندەکەی گرتووە ٣٢١ کشتی دیکە بە ناچاری چاوەڕیی کردنەوەین.

ئەمڕۆ ئوسامە رەبیع، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری نۆکەندی سویس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ژورێکی ئۆپەراسیۆنمان داناوە تا چارسەری کێشەکە بکەن و ئەو کەشتییەی کە رێڕەوەکەی گرتووە دووبارە بیخەنەوە جوڵە"

وتیشی"دەکرێت  خراپی کەشوهەوا و و خێرایی با یارمەتیدەری چەقینی کەشتییەکە بن بەڵام تەنها هۆکار نەبوون و دەکرێتە هەڵەی تەکنیکی یاخوود مرۆیی بوبێتە هۆی رووداوەکە".

ئاماژەی بەوەشدا کە چەقینی کەشتیەکە نەبووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی نۆکەندەکە و زەرەر و زیانی نەبووە.

نۆکەندی سوێس ١٥٢ ساڵە درووستکراوە و دەکەوێتە نیمچە دوورگەی سینا لە میسر، درێژییەکەی سەرووی ٢٠٠ کیلۆمەترە و دەریای سوور بە دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە، واتە بووەتە هۆی ئاسانکاری لە بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا