پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی کارەبا دەستدڕێژی گوللە لە کچێک کرا و بەسەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، نزیکی کاتژمێر ١١ کچێک لەناو گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی کارەبا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و بە سەختی برینداربوو.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کچەکە و تەقەکەرەش کارمەندی وەزارەتی کارەبان و رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.