بی ئێم سی راستی و دروستی رووداوی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکات

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

قائیمقامی چەمچەماڵ هەموو راستییەکانی پەیوەست بە رووداوی تەقەکردنەکەی ناحیەی شۆڕشی بۆ BMC ئاشکرا کرد".

ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی ئازر، رمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" کەسێک بەناوی ( م، م، ع)  تەقەی لە پێنج کەس کردووە و بەوهۆیەوە برینداربوون".
ئەوەشی راگەیاند:" قوربانییەکان ناویان ( سوارە بەشارەت، نەسرەدین ئەحمەد، هۆگر عەبدولخالق، شوان عارف، نەوزاد فەتاح) و برینداربوون".
هاوکات باسیلەوەشکرد:" پێنج برینداریان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ( شار) لە سلێمانی کراون و تەنها نەوزاد فەتاح لە تەندروستی چەمچەماڵ ماوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" تەقەکەرەکە لەلیەن ئاسایشی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵەوە و بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا