بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی دوو خوشکەکەی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:"بکوژی دوو خوشەکەی قەزای چەمچەماڵ کە دەکاتە باوکیان دەستگیرکرا". 

٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠، تەرمی دووخوشک لە گوندێکی نزیک قەزای چەمچەماڵ دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیاربوو، هەر زووش باوکی کچەکان وەک تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە ناسێندرا، بەڵام لەو کاتەدا بەهۆی خۆحەشاردانی دەستگیرنەکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا