بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ چۆن خۆی رادەستی پۆلیس کرد؟
قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ دوای فشارێکی زۆر لە سنوری ناحیەی شوان خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" بکوژی ئەو دوو خوشکەی لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو تەرمەکانیان دۆزرایەوە، دوای فشارێکی زۆر لە سنوور گوندی سورە دێ لە ناحیەی شوان دەستگیرکرا.
باسیلەوەشکرد:" باوکی کچەکان ماوەیەکی زۆرە لە سنوری هەولێر و کەرکوک و گوندەکانی چەمچەماڵ خۆی حەشارداوە، پێشتریش چوار برای لەسەر هەمان کەیس دەستگیرکرابوون تا دواجار خۆی رادەستی پۆلیس کرد".
جەختیلەوەشکردەوە:" قسەی سەرەتایی لێوەرگیراوە، ئاگاداری کوشتنی کچەکانیەتی و وتوویەتی" حەیای منیان بردووە و شەرەفی منیان شکاندووە"، لەکاتێکدا لە پشکنینی پزیشکی دادی دەرکەوتبوو هەردووکیان پاکیزەبوون".