لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ بڕیاردرا

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێتەوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتووچۆ بە هەماهەنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت ، ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنورداری دەبێت".

داوایشیکرد:"بۆیە تكا دەكەین هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكرێت تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنوردار" .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا