زانکۆی سلێمانی بە فەرمی دەوامی راگرت

کوردستان 30/03/2021

Alternate Text

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا بە فەرمی تا ١٠ی نیسان دەوامی لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆکە راگرت.

ئەمشەو سێشەممە ٣٠ی ئازار، زانکۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە:" لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە سبەینێوە دەوام لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆکە تا ١٠ی نیسان رادەگیرێت".

دەقی بڵاوکراوەکەی زانکۆی سلێمانی...

ڕاگەیاندراوی زانکۆی سلێمانی
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی کوردستان وخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی وڕێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی توشبووان کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی پێدەدات، وپشتبەست بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەینین:
1. خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (٣١-٣-٢٠٢١) ڕادەگیرێت تاوەکو ١٠-٤-٢٠٢١، وە لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلکترۆنی یان ئۆنلاین.
2. تەواوی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دادەخرێن تا ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢١.
3. ھەر کۆلێجێک ھەردوو رۆژی چوارشەممە یان پێنج شەممە تاقیکردنەوەیەکی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
4. سەبارەت بە خوێندکارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەک پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی.
5. ھەموو ئاھەنگ وکۆبوونەوە ووێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکاران لەناو کەمپەکانی زانکۆ یان بەسەرپەرشتی کۆلێجەکان رێگەپێدراو نیە.
6. کافتریا وچێشتخانەکانی زانکۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
7. سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەران لە سەرۆکایەتی وکۆلێجەکان وبەرێوەبەرایەتیەکاندا لەپێناو بەڕێکردنی کاروبارەکانی زانکۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی (یەک شەممە تا چوارشەممە) بەرەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی وکەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان تاوەکو کەمترین بەریەک کەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بریارانە تاوەکو ١٠-٤-٢٠٢١ کاریان پێدەکرێت ودواتر بڕیاری نوێیان لەبارەوە دەدرێت.
بەھیوای تەندروستی وپارێزراوی بۆ ھەموو لایەک
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
٣٠-٣-٢٠٢١
24Bival Bakr, شادیار شۆرش and 22 others
2 Comments

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا