وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لەبارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە:" ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەرکەوتەی توشبووانی کۆرۆنا بوی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئەو شوێنانەی دیاریکردوە کە پشکنینی کۆرۆنا تێیاندا ئەنجامدەدرێت.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
هاوڵاتی بەڕێز ..
ئەگەر گومانی بونی نیشانەت هەبو یان بەرکەوتەی توشبوانی کۆڕۆنا بوی، بۆ دڵنیابونەوە و دورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە لە یەکێک لەم تاقیگانەی (حکومی) خوارەوە کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ ده‌کرێت له کەرتی گشتی (حکومی):
پارێزگای هه‌ولێر:
نەخۆشخانەی فریاکه‌وتنی ناوه‌ند/ سه‌نته‌ری شار.
نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگه‌ی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ/ بۆ سه‌فه‌رکردن/ سه‌نته‌ری شار.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.
سۆران/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
شه‌قلاوه/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
بارزان (نه‌خۆشخانه‌ی بلێ).
پیرمام/ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام.
چومان/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
پارێزگای سلێمانی:
کلینیکی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
کلینیکی شەهید سیف ا‌لدین/علی کمال/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار
نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.
نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبون/سەنتەری شار.
ده‌ربه‌ندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.
چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.
پارێزگای دهۆک:
بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
نه‌خۆشخانەی ئازادی/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خوشخانەی هـێڤي منداڵان/ سه‌نته‌رى شار.ش
بنکەی کاڤین/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.
ئاکرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.
بەردەڕەش/ بنکەی تەندروستی خازر.
شێخان/ نه‌خۆشخانەی شێخان.
سیمێڵ/ بنکەى ته‌ندروستى گوڵان.
زاخۆ/ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن.
ئامێدی/ نه‌خۆشخانەی ئامێديى.
فیشخابور/ بنکەی فيشخابوری سنوریی.
سەرزێڕی/ بنکەی سه‌رزێڕێ ی سنوریى.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه.
گه‌رمیان:
نەخۆشخانەی قەڵا.
ڕاپه‌رین:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڕانیه.
کۆیه:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی کۆیه.