وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نرخی پشکنینی کۆرۆنا بڕیاریدا

کوردستان 01/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا پشکنینی تاقیگەیی توشبوان و گومانلێکراوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە حکومییەکان بکرێتە خۆڕایی و لە نەخۆشخانە ئەهیلییەکانیش کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی نیسان وەزارەتی تەندروسی بڕیاریدا:" پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە".

ئاشکراشیکردووە:"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و رەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی ئەو بڕیارەیانداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا