دابەشکردنی سێ مووچەکە دەستیپێکرد

ئابوری 01/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١ی نیسان، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە:"دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمڕۆ دەستکرا بەدابەشکردنی سێ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".

پێشتر بڕیاردرابوو سێ مووچەی بەشێک لە لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکەوە دابەشبکرێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر دابەشکردنەکەی دواکەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا