جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە رایگەیاند، چەند
کاتژمێریك بەر لە ئێستا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە گوندی قوڵقوڵەی سەر بە قەزای
کۆیە کەوتە نێو حەوزێکی ماسی و خنکا.
ئەمڕۆ هەینی، ٢ی نیسانی ٢٠٢١، د شێروان
جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە بە BMC راگەیاند:" منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی بیلال فەرمان لە گوندی قوڵقوڵەی
سەر بە ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە کەوتە نێو حەوزێکی ماسی و خنکا، شێکاری بۆ
تەرمەکەی کراوە و دەرکەوتەوە بە بەهۆی ئاوەوە خنکاوە".
ناوبراو راشیگەیاند:" دوای تەواوبوونی
رێککارە یاساییەکان تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".