چەند کەسێک شەوانە هێرشدەکەنە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێک

کوردستان 03/04/2021

Alternate Text

لە بڵاوکراوەیەکدا رێکخەری سەنتەری میترۆ باسیلەوەکردووە شەوانە چەند کەسێک هێرشدەکەنە سەر ماڵی محەمەد فاتیحی رۆژنامەنووس.

ئەمڕۆ شەممە ٣ی نیسان، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامە نووسان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" شەوانە چەند کەسێک هێرشدەکەنە سەر ماڵی محەمەد فاتیح، بێژەر و هەواڵسازی رادیۆی نەوا لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی".
محەمەد فاتیح لە سەردانێکیدا بۆ سەنتەری میترۆ باسیلەوەکردووە:" ماوەی مانگێکە ئەو هێرشانە بەردەوامە و دەرگای ماڵەکەیان شکاندووم، چەند جارێکیش هێزە ئەمنییەکانم لەو رووداوە ئاگادارکردووەتەوە و پێیان وتوم ئەو هێرشانە پەیوەندی بەکارەکەتەوە هەیە".

هاوکات، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان پشتیوانی خۆی بۆ ئەو رۆژنامەنووسە دەربڕیوە و داواشی لە دامەزراوە ئەمنییەکان کردووە لێکۆڵینەوەی وردتر لە بابەتەکە بکەن و راستی و دروستییەکەی بۆ رایگشتی ئاشکرا بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا