بۆ یەکەم جار لەدوای کۆنگرەی چواری کۆمەڵ و روودانی چەند
گۆڕانکارییەک تێیدا ئەمڕۆ ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی کۆمەڵی دادگەری لە شاری هەولێر
کۆبووەوە.
دارا محەمەد، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵی دادگەری
رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی عەلی باپیر، سەرۆکی
کۆمەڵی دادگەری ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی
کۆمەڵی دادگەری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا".
ئەوەشی راگەیادووە:" لە کۆبوونەوەکەماندا
بڕیارماندا هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوان لەشاری سلێمانی لەبارەی
گۆڕانکارییەکانی ناو حزبەکە ئەنجامبدەین".