بەگوێرەی خشتەی پشووکانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی نۆ و ١٤ی نیساندا پشووی فەرمی دەبێت.
لە رۆژی هەینی کە دەکاتە ٩ی نیسان و هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رۆژی روخانی رژێمی بەعسی پێشوو، وەک پشووی فەرمی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دیاریکراوە.
هەروەها دوای پێنج رۆژ و لە رێکەوتی ١٤ نیساندا کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، لە یادی ساڵانەی ئەنفالەکانی گەرمیان و کەلار پشووی فەرمی دەبێت.
١٤ی نیسان رۆژی ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالکردنی گەرمیان و کەلارە و لەو رۆژەدا لە ناوچەکەدا چەند مەراسیمێک ئەنجامدەدرێت.