عێراق چۆن شایستە داراییەکانی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەرێم رەوانە دەکات؟

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند حیساباتی پارەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی نێوان خۆیان دەکەن، هەر کام لایەن پارەی لای لایەنەکەی دیکە بوو رادەستی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" ئەگەر حکومەتی هەرێم و ناوند پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان بن لە مانگی داهاتووەوە بەغدا پشکی هەرێم رەوانە دەکات و هەردوولا حیساباتی پارەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی نێوان خۆیان دەکەن، هەر کام لایەن پارەی لای لایەنەکەی دیکە بوو دەبێت رادەستی بکاتەوە ".

ئەوەشی راگەیاند:" لە ئێستادا بودجەکە لای فەرمانگەی یاسادانانە و لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژی داهاتوودا بە تەواوی بودجەکە ئامادە دەبێت و بە فەرمی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاودەبێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا