تایبەت بە هەڵبژاردنەکان؛ یەکگرتوو دەستپێشخەری بۆ گۆڕان کرد

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک تایبەت بە هەڵبکاردنەکانی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا رێکخەری گشتی یەکگرتوو دەستپێشخەریکرد بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێکەوە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکاندا و پرسەکانی تایبەت بەو کارە و ئامادەکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە وا بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسیەکان کەوتوونەتە ئامادەکاری بۆ بەشداربوون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا