حکومەتی هەرێم بودجە بۆ ئارامگە و مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخاندەکات

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی بڕی ٥٥٨ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ مۆنۆمێنت و ئارامگەی ئەنفالکراوان.

بەگوێرەی نوسراوێک کە لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و واژووی ئەمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە، رەزامەندی داوە بە خەرجکردنی بڕی ٥٥٨ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی گۆڕستان و مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان. 

پڕۆژەکان بریتین لە درووستکردنی گۆڕستانێک بۆ ١٧١ ئەنفالکراو لە زێدی خۆیان، چاکردنەوەی گۆڕستان ئەفالکراوان کە روفاتی ٨٤٠ ئەنفالکراوی تێدایە، هەروەها نۆژەنکردنەوە و لێدانی بیری ئاو بۆ مۆنۆمێتی ئەنفالکراوان لە بانی مەقان لە چەمچەماڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا